سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پۆڵ ڕایان وتی ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بکاتەوە بۆ سەر ڕوسیا و دووبارە جەختی لە پشتیوانی خۆی کردەوە بۆ ئەو دەرەنجامەی کە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا پێی گەیشتووە سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.
ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن، پۆڵ ڕایان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەگەر لیژنەکانی کۆنگرێس بە پێویستی بزانن سزای زیاتر بسەپێنن بەسەر ڕوسیادا ئەوا " دڵخۆش دەبم گفتوگۆی لەسەر بکەم."
وتیشی " ڕوسیا حکومەتێکە هەڕەشەیە و بەرژەوەندییەکانمان و بەهاکانمان لەگەڵیاندا یەک ناگرێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز