Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت چاوەڕوانە لە کۆشکی سپی چاوی بە قەشە ئەندروو بکەوێت


قشە ئەندروو برونسن، لە نێوەڕاست و خێزانی پاش ئازاد بوونی لە بەندیخانە لە تورکیا
قشە ئەندروو برونسن، لە نێوەڕاست و خێزانی پاش ئازاد بوونی لە بەندیخانە لە تورکیا

قەشە ئەندرۆ برونسن بە توندی تاوانەکانی تورکیا لە دژی خۆی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت جگە لە چاکە بۆ تورکیا هیچ زیانێکی بۆ ئەو وڵاتە نەبووە.

سەرۆک تڕامپ گوتی ئەو چاوەڕوانە شەمە لە کۆشکی سەرۆکایەتی چاوی بە ئەندروو برونسن بکەوێت واتا ئەو قشەی ئەمەریکایی کە دوای دوو ساڵ لە بەندیخانەی تورکیا ئازادکردنەکەی سەرکەوتنێک بۆ تڕامپە.

دادگایەکی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی قەشە ئەندرووی ئەمەریکایی دا، ئەمەش پاش دوو ساڵ کە بە تۆمەتی سیخوڕی و پشتیوانیکردن لە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەسـتگیرکرابوو.

دادگای عەلی ئەغا لە پارێزگای ئەزمیر رۆژی هەینی ڕایگەیاند قەشە ئەندروو لەسەر تاوانەکانی ئەنجامی دابوون دەبێت بۆ ماوەی 3 ساڵ و مانگێک زیندانی بکرێت، بەڵام بە لێکدانەوەی ئەو ماوەیەی لە زینداندا بەسەری بردووە و هەروەها ڕەفتارەکانی لە کاتی دادگایـیەکردنەکان، بۆیە بڕیاری ئازادکردنی درا.

سەرۆک ترامپ لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "قەشە ئەندرۆ برونسن ئازادکرا."

پـێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا قەشە ئەندروویان تاوانباردەکرد بەوەی پشتیوانی لە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە و هانی کوردی داوە بۆ جوداخوازی و چووە بە تایبەتی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر ناوچە کوردیـیەکان کردووە و لە شاری ئزمیر کڵێسایەکی دامەزراندووە تەنیا بۆ کوردەکان.

هەروەها دەیانگوت لە چوارچێوەی پشتیوانیـیەکەی بۆ پەکەکە چەندان جار بۆ کۆبانی چووە، وە وێنەی پـێگیراوە کە لەگەڵ کەسانێک لە کۆبوونەوەدا بووە ئاڵای پەکەکەیان لە پشتەوە بووە.

جگە لەوانە لە مۆبایلەکەی نامەیەکی پـێگیرابوو کە بۆ بەرپـرسێکی لەشکری ئەمەریکایی ناردبوو و تیایدا مەخابنی خۆی دەربڕیوە لە بەرامبەر شکستهێنانی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ی تورکیا.

XS
SM
MD
LG