Accessibility links

پۆلیسی فەڕەنسا کەمپێکی پەنابەران لە پاریس چۆڵ دەکات


پۆلیسی فەڕەنسا دەستی کرد بە چۆڵکردنی کامپێکی پەنابەران لە باکووری پاریس، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی حکومەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سیاسەتی فەڕەنسا بۆ کۆچ توندتر دەبێتەوە.

سەدان پەنابەر لە ناوچەی پۆرت دولا شابل گوازرانەوە کە لەوێ کۆچبەرە نایاساییەکان لە خێمە و دەوروبەری پردە بازنەییەکان دەژین.

سەرۆکی پۆلیسی پاریس دیدییە لالیمون بە ڕۆژنامەنووسانی وت " چیتر ڕێگە نادەم ئەم پێشێلکارییانە لەسەر قەراغی شەقامەکە ڕووبدات، لێرە و لەهەر شوێنێکی گشتی دیکەی پاریسدا."

لە دوای داخستنی کامپی پەنابەران لە کالییە لە ساڵی 2016 دا، پەنابەران ڕوویان کردە پاریس.

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ داخستنی هەموو کەمپەکانی پەنابەرانی ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG