Accessibility links

پەنەما دەڵێت کەشتیە نەوتیەکەی ئێرانی لە تۆمارەکانیدا لابردووە


لیژنەی دەریایی پەنەما وتی ئەو کەشتیە نەوتییەی ئێران گرەیس 1 کە هێزی دەریایی بەڕیتانیا لە جەبەل تاڕیق دەستی گرت بەسەریدا چیتر ناوی لە تۆماری کەشتیە نێودەوڵەتییەکاندا نیە، ئەم بڕیارەش لە 29 ی مانگی پێنجەوە دراوە.

لیژنەی دەریایی پەنەما وتیشی دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە ئەو کەشتیە پەیوەندیی هەبووە بە تیرۆرەوە، لە تۆمارەکانیاندا لایانبردووە.

ڕوونیشی دەکاتەوە ئەو کەشتیە بەشداربووە لە کۆمەکیکردنی تیرۆر یاخود پەیوەندیی بە تیرۆرەوە هەبووە. سەرەڕای ئەوەی کەشتیەکە ئاڵای پەنەمای هەڵکردووە، ئێران خاوەندارێتی کەشتیەکەی ڕاگەیاند و دژایەتی دەست بەسەراگرتنەکەی کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG