سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان مەحمود عەباس بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە وتارێک بدات لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمەش لە نێوەندی نیگەرانیەکاندا سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وتارەکە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت عەباس داوای کۆنفرانسێکی ئاشتی کرد لە مەدرید کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستینییەکان بوو.
هەروەها وەزیری دەرەوەی لوبنان عەبدەڵا بوحەبیبیش ڕۆژی پێنجشەممە وتارێک لە کۆبوونەوەکەدا دەدات. سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهوش بڕیارە ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەکەدا وتارێک بدات. ئەمەش دوابەدوای چەندین ڕۆژ لە هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل دژی حزبوڵا لە لوبنان.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا
بەرپرسانی لوبنان و فەلەستینییەکان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتار دەدەن
