Accessibility links

دوو هاووڵاتی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن چەکدارێکی فەلەستینییەوە کوژراون


سوپای ئیسرائیل دەڵێت چەکدارێکی گومانلێکراوی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا تەقەی لە دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی کردووە و هەردووکییانی کوشتووە، لە ناوچەیەک کە چەندین مانگە توندوتیژییەکان تێیدا بەردەوامن.

کەناڵی گشتی کانی ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو کەسەکەی کە کوژراون باوک و کوڕێکن، لە شوێنێکی شۆردنی ئوتومبێل لە گوندی هوارای فەلەستینییەکان لە نزیکەوە تەقەیان لێکراوە.

سوپای ئیسرائیل وتی بە دوای چەکدارەکەدا دەگەڕێت لە ناوچەکەدا و لە دەوروبەری شوێنی هێرشەکەدا ڕێگاکانی گرتووە. فریاگوزاری خێرای ئیسرائیل کوژرانی دوو کەسەکەی پشتڕاست کردەوە.

ناوچەی هوارای باکووری کەناری ڕۆژئاوا پێشتر هێرشی کوشندەی دیکەی بۆ سەر ئیسرائیلییەکان بەخۆیەوە بینیوە، هاوکات نیشتەجێیە ئیسرائیلییەکانیش هێرشی تۆڵەسەندنەوەیان دژی فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.

لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا توندوتیژییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا خراپتر بوون، ئەوەش لە ڕێی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و هێرشی فەلەستینییەکان لەسەر شەقامەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG