Accessibility links

هێمن سەیدی: برینی فه‌ڵستین برینێکی ساڕیژ نه‌کراوه و تا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کاره‌ساتی گەورەی لێده‌که‌وێته‌وه


ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا بە فەڕمی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە گوازتەوە بۆ قودس لە کاتێکدا زۆرێک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و فەڵەستینییەکان دژی ئەو هەنگاوەی ئەمەریکان.

باڵیۆزخانەکە لەناو بینای کونسوڵخانەی ئەمەریکادا کار دەکات لە قودس، لە کاتێکدا گەڕانەکان دەست پێدەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی گەورەتر.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە لە غەززە فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و پێکدادان ڕوویدا، بەهۆی ئەوەشەوە هێزەکانی ئیسڕائیل زیاتر لە 50 هاوڵاتی فەڵەستینیان کوشت و زیاتر له 2000 که‌سیش برینداربوون.

ڕەخنەگران ڕەخنەی توندیان لە هێزەکانی ئیسڕائیل گرتووە بەوەی فیشەکی ڕاستەقینە بەکاردەهێنن لەکاتێکدا ئیسڕائیل دەڵێت ئەوەی دەیکات پێویستە بۆ ئاسایش.

ئیسڕائیلییەکان هەموو قودس بە پایتەختی خۆیان دەزانن، لەکاتێکدا فەڵەستینیەکان ڕۆژهەڵاتی قودس بە پایتەختی دەوڵەتی داهاتووی فەڵەستین دەزانن.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش دەڵێت ئیسرائیل وڵاتێکی خاوەن سەروەری خۆیەتی بۆیە مافی خۆیەتی وەکو هەر وڵاتێکی دیکە شوێنی پایتەختی خۆی دەسـتنیشان بکات. گوتیشی ئەمڕۆ ئۆرشەلیم شوێنی حکومەت و پەرلەمان و دادگای باڵای ئیسرائیلە و ئۆفیسی سەرۆک وەزیری لێـیە.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی دەربڕی بەبۆنەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم و گوتی ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی غەززە دەکات و دەڵێت لە ڕۆژانی داهاتوودا قسە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکات لە ناوچەکەدا.

بەڕیتانیاش داوای لە ئیسڕائیل کرد دان بەخۆیدا بگرێت دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل دەیان خۆپیشاندەری فەڵەستینیان لەسەر سنووری کەرتی غەززە کوشت.

له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی له‌ندن، باسی ئەوە دەکەین کە گواستنه‌وه‌ی بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ قودس چ کاریگەریێکی له سه‌ر ئه‌گه‌ری ئاشتی نیوان فه‌ڵەستین و ئیسرائیل.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:45 0:00

XS
SM
MD
LG