Accessibility links

فەڵەستینیەکان شکستیان هێنا لە ڕازیکردنی وڵاتانی عەرەبی تاوەکو سەرکۆنەی ڕێکەوتنەکەی ئیسڕائیل و ئیماڕات بکەن


فەڵەستینیەکان دووبارە پشتیوانی سعودییەیان بەدەستهێناوەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین، بەڵام شکستیان هێنا لەوەی وڵانی عەرەبی ڕازی بکەن سەرکۆنەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات بکەن کە تیایدا ئەو دوو وڵاتە ڕێکەوتن پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە.

لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیدا، ڕابەرانی فەڵەستین ڕەخنەکانی خۆیان کەمتر کردەوە لەسەر ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات کە ئەمەریکا نێوەندگیری تیادا کرد و وابڕیارە هەفتەی ڕابردوو لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی بە فەڕمی واژۆ بکرێت.

یاریدەدەری سکرتێری گشتی دەستەی عەرەبی حوسام زەکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گفتوگۆکان لەو بارەیەوە جددی بوون. تێگەیشتن هەبوو و هەندێک کاتیشی خایاند. بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەسەر ئەو پێشنیارەی فەڵەستین پێشکەشی کردبوو."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG