لە دوای ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین ڕیاز مالکی بە پەلە بانگهێشتی نوێنەری وڵاتەکەی کرد لە ئیماڕات.
وەزیری دەرەوەی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەسەر داوای مەحمود عەباسی سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین و کاریگەریی بەیاننامە سێ قۆڵییەکەی نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیل و ئیماڕات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل، نوێنەری فەڵەستین لە ئیماڕات بانگهێشت کراوە بگەڕێتەوە وڵاتەکە."
لە بەیاننامەیەکدا کە وتەبێژی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە دەڵێت " عەباس سەرکۆنەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل دەکات و ڕەتی دەکاتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز