Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە پاکستان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکدا لە شاری کوێتای پاکستان بەلایەنی کەمەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 20 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی ناوخۆ وتی ئوتومبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان لەنزیک ئۆفیسی سەرۆکی پۆلیس ڕاگرتووە و بە کۆنتڕۆڵ تەقێنراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشیش برینداربوون.

کوێتا پایتەختی هەرێمی بالۆچیستانە و بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ڕووبەڕووی یاخیبووە جیاکان دەبێتەوە و هەروەها شیعەکانی ناوچەکەش ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

هەرێمەکە هەروەها ماڵێکیشە بۆ گاوادار کە بەندەرێکی دەریاییە و لە ناوەڕاستی ڕێڕەوی ئابووریی پاکستان و چینە، تۆڕێکە بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و ووزە.

ئاسایشی ناوچەکەی زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکان. پاکستان 15 هەزار سەربازی داناوە بۆ پاراستنی ڕێڕەوەکە و ئەو پڕۆژانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG