Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس لە پاکستان کوژرا


سەرۆک وەزیری پاکستان شاهید خاقان عەباسی ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کرد

پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لەسەر ماتۆڕێک ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە شاری بیشاوەر کوژران.

پۆلیسی شاری تاهیر خان ئاماژەی بەوەدا کە پشکێنەری گشتی ئەشرەف نور ماڵەکەی خۆی بەجێ هێشتبوو و بەرەو کارەکەی ده‌ڕۆیشت کاتێک ماتۆڕسواره‌که‌ خۆی بە ئوتومبێلەکەیدا کێشا و خۆی ته‌قانده‌وه‌.

گوتیشی به‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ ئوتوموبیلی ئه‌فسه‌ره‌که‌ ئاگری گرت و بوو به‌ هۆی کوژرانی ئه‌فسه‌ره‌که‌. هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌ پاسه‌وانه‌کانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ مردووه‌.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە سەر هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

سەرۆک وەزیری پاکستان شاهید خاقان عەباسی ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کرد و گوتی" هیچ کەسێک ناتوانێت سووربونی ئێمە بۆ لەناوبردنی مەترسی تیرۆر کەم بکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG