به پێی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنیری ئاسۆشێتدپرێس ژماره‌ی کوژروانی ڕووداوێکی خۆته‌قینه‌وه له مزگه‌وتێکی پڕ له خه‌ڵک له باکووری ڕۆژئاوای پاکستان دا ده‌گاته 36 که‌س.
به گوته‌ی یه‌کێک له گه‌واهیده‌ران، کاتێک که خۆته‌قێنه‌ره‌که هاته نێو مزگه‌وته‌که و خۆته‌قانده‌وه، نزیکه‌ی 200 که‌س به‌شدار بوون.
وته‌بێژێکی گرووپی جه‌ماعه‌ت ئه‌ل ئه‌حرار، گرووپێکی جیابوو له تالیبان، گوتی ئه‌و گرووپه به‌رپرسیاری بۆمب دانانه‌وه‌که به ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌و ڕووداوه، کۆشکی سپی وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌و هێرشه گوتی، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له ڕه‌وی خه‌بات له دژی تێرۆرسم، له گه‌ڵ حکومه‌تی پاکستان هاوکاری ده‌کات.
ئه‌و گرووپه هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه هێرشێکی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه بوو، و لۆمه‌ی خسته سه‌رپیاوانی عه‌شیره‌یی که له ناوچه‌که‌دا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانیان دێنن و ملیتانه‌کان ده‌گرن و دوایی ته‌سلیم به حکومه‌تیان ده‌که‌ن.