Accessibility links

سەرۆک وەزیری پاکستان: سزاکانی ئەمەریکا ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت


سەرۆک وەزیری پاکستان شاهید خاقان عەباسی وتی سەپاندنی سزاکان بەسەر بەرپرسانی پاکستانی و کەمکردنەوە یارمەتییە سەربازییەکان ئەنجامی پێچەوانەیی دەبێت و هۆشیاریشیدا لەوەی زیان بە جەنگی دژە تیرۆر دەگەیەنێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و پاکستان گرژیی تێکەوت دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ستراتیژییەتی نوێی ئەمەریکای لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و ڕەخنەی لە پاکستان گرت و بە تۆمەتی داڵدانەوەی تیرۆریستانی تاڵیبان و توندڕەوانی تری ئەفغانی تۆمەتباری کرد.

لەلای خۆشیانەوە پاکستان هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە کە داڵدەی تیرۆریستان دەدەنەوە و هەروەها زۆر توڕە بوو لەو قسانە و وتی تەنها شت پاکستان کردبێتی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان بووە و لە ساڵی 2001 ەوە زیاتر لە 60 هەزار کەسی لەدەستداوە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا.

سەرۆک وەزیری پاکستان وتی هەر سزایەکی ئەمەریکا بۆ سەر سوپای پاکستانی یاخوود بەرپرسانی هەواڵگری سوودی نابێت بۆ هەوڵەکانی ئەمەریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئیسلام ئاباد وتی " ئێمە دژی تیرۆر شەڕ دەکەین و هەر کارێک کە لە هەوڵەکانمان کەم بکاتەوە تەنها زیان بە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەهێنێت."

بەرپرسانی ئەمەریکی لە گفتوگۆی تایبەتدا دەڵێن سزاکان ئەو بەرپرسە پاکستانیانە دەکەنە ئامانج کە پەیوەندییان هەیە بە تیرۆریستانەوە و سزاکانیش بەشێکن لەو بژاردانەی کە باسی لێوە دەکرێت لەوانەش کەمکردنەوەی یارمەتییەکانە بۆ فشار خستنە سەر پاکستان تاوەکوو ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.

واشنتن ساڵی پێشوو یارمەتی سەربازیی و مەدەنی پاکستانیدا بە بڕی کەمتر لە یەک ملیار دۆلار کە ئەو بڕەش کەمترە لەوەی ساڵی 2011 کە بڕی 3.5 ملیار دۆلاری بۆ پاکستان تەرخانکردبوو، عەباسیش دەڵێت واشنتن ئامانجەکانی ناپێکێت لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا ئەگەر بێت یارمەتییەکان بۆ پاکستان بوەستێنێت.

وتی " ئەگەر کەمکردنەوەی یارمەتییە سەربازییەکان کاریگەری هەبێت لەسەر شەڕمان دژی تیرۆریستان ئەوا کێ سوودمەند دەبێت؟"

وتیشی " ئەوەی لێرەدا دەبێت بکرێت هەوڵی هاوبەشە."

عەباسی وتیشی یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمکردنەوەی یارمەتییە سەربازییەکان و وەستاندنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە پاکستان ئەوەیە کە وا لە پاکستان دەکات چەک لە چین و ڕوسیا بکڕێت.

وتی " ناچار دەبین سەیری بژاردەکانی ترمان بکەین بۆ پاراستنی هێزی بەرگری نیشتیمانیمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG