Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شاری لاهۆڕی پاکستان 22 کەس بریندار بوون


بەرپرسێکی حکومەتی پاکستان ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شاری لاهۆڕی پاکستان بەلایەنی کەمەوە 22 کەس بریندار بوون و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی هەڵنەگرتووە.

هێرشەکانی سەر هەرێمی پونجاب لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا کەم بوونەتەوە بەڵام گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان هێشتا چالاکن و ماوە بە ماوە هێرشی گەورە لەوێ ئەنجام دەدەن.

وتەبێژی هەرێمی پونجاب مالیک محەمەد ئەحمەد خان وتی " ئوتومبێلێکی میوە بووە تەقیوەتەوە و 22 کەسی بریندارکردووە."

جێگری پشکنەری پۆلیسی گشتی حەیدەر ئەشرەف وتی ئوتومبێلەکە پڕکراوە لە تەقینەوە و شارەزایان پشکنینیان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە.

ئەشرەف بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ناوخۆی ئاری وت " خوا لاهۆڕی پاراستووە لە وێرانکارییەکەی گەورە."

مانگی ڕابردوو خۆکوژێکی گروپی چەکداری تاڵیبان لە لاهۆڕ بەلایەنی کەمەوە 25 کەسی کوشت کە زۆربەیان پۆلیس بوون.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG