دادگای باڵای پاکستان فەرمانی بە حکومەتی وڵاتەکە کرد هەموو ئەو ڕێوشوێنانە لاببات کە سەپێندراون بەسەر کار و چالاکییەکانی وڵاتەکەدا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا زیادیکردووە دوای ئەوەی هەندێک لە ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە کەمکرایەوە.
دادگا لە فەرمانەکەیدا وتی " ڤایرۆسەکە وادەردەکەوێت لە پاکستان پەتا نەبێت، بۆچی بەرەنگاربوونەوەکەی ئەم هەموو پارە زۆرە دەخوات؟"
تاوەکو ئێستا لە پاکستان 42,125 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 903 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. لەم مانگەدا ژمارەی توشبووان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد سەرەڕای ئەوەی لەبەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوادا هێشتا کەمە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز