Accessibility links

پۆلیسی پاکستان بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی دژ بە فەڕەنسا دەکات


پۆلیسی پاکستان گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەری لایەنگرانی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا، ئەوەش دوای دەستگیرکردنی ڕابەری بزوتنەوەکە کە داوای کردبوو نوێنەری فەڕەنسا لە وڵاتەکە دەربکرێت.

دوای ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر حکومەتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی لە یەکێک لەو گۆڤارانە کرد کە وێنەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەر محەمەد بڵاوکردبۆوە، هەستی دژ بە فەڕەنسا لەنێو هاوڵاتیانی پاکستاندا زیادیکرد.

بەرپرسانی بزوتنەوەی لەبەیکی پاکستان وتیان ڕۆژی دووشەممە ڕابەری بزوتنەوەکە سەعید ڕەزوا لە لەهۆ دەستگیرکراوە.

لەلای خۆیەوە پۆلیس دەستگیرکردنی ڕەزوای پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەو تۆمەتانە نەدا کە ئاڕاستەی کراون.

ڕەزوا هەوڵیدەدا لە 20ی مانگی چواردا ڕێپێوانێک ساز بکات و تیایدا داوای دەرکردنی نوێنەری فەڕەنسا بکەن لە وڵاتەکەدا.

پەیامنێرانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس ئاماژەیان بەوەدا پۆلیسی پاکستان گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر کە شەقامەکان و ناوچەکانی لەهۆیان داخستبوو.

ساڵی ڕابردووش بە هەمان شێوە لایەنگرانی حیزبی لەبەیکی پاکستان لەڕێی زنجیرەیەک ڕێپێوانەوە دژی فەڕەنسا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هاتوچۆیان لە پایتەختی وڵاتەکەدا ڕاگرت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG