Accessibility links

دوای وتارەکەی سەرۆک ترامپ پاکستان سەردانی بەرپرسێکی ئەمەریکی بۆ وڵاتەکەی دوادەخات


وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد وتی پاکستان سەردانێکی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای دواخستووە دوای ئەوەی خۆپیشاندانێکی بچووک دژی تۆمەتەکانی سەرۆک ترامپ ئەنجامدرا کە گوایە ئیسلام ئاباد جەنگی ئەفغانستان درێژ دەکاتەوە.

سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئالیس وێڵز بۆ کاروباری باشووری ئاسیا وابڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە بێت، ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەبوو دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ لە 21 ی مانگی هەشتدا سیاسەتی نوێی ئەمەریکای لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

وتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد وتی " لەسەر داوای حکومەتی پاکستان سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دواخراوە بۆ کاتێک کە هەردوولا ڕێکەون لەسەری."

وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش بەیاننامەیەکی هاوشێوەی دەرکرد سەبارەت بە دواخستنەکە.

هیچ لایەکیان هۆکاری دواخستنەکەیان ڕوون نەکردەوە، بەڵام ئەو بەرپرسە ئەمەریکیانەی کە لە پاکستان کار دەکەن لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ئاگاداریدان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG