Accessibility links

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی پاکستانیەوە 17 کەس کوژران


فڕۆکەیەکی سەربازی پاکستان کەوتە خوارەوە لەکاتێکدا کە لە ئەركێکی مەشقکردندا بوو لە شاری ڕوالبەندی و لە ئەنجامدا هەموو تیمەکەی کە پێنج کەس بوون لەگەڵ 12هاوڵاتی مەدەنیدا کوژران.

لە بەیاننامەیەکی سوپای پاکستاندا هاتووە دەڵێت فڕۆکەکە لە ئەرکێکی مەشقکردندا بووە کاتێک کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە یاخود جۆری فڕۆکەکە.

تیمەکانی فریاکەوتنی سەربازی نزیکەی 12 برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد و ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

ئەفسەرێکی سوپای پاکستان لە شوێنی ڕووداوەکە وتی " فڕۆکەکە خۆی کێشاوە بە لایەکی بیناکەدا و ئەو هەیکەلەی خۆی پێدا کێشاوە بەتەواوەتی ڕووخاوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG