بارانی به‌خۆڕ تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش پاکسـتانی گرته‌وه و بووه‌ته کۆسـپـێـکی دیکه له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن. له ئێسـتادا ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆی باران و لافاوه‌کانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه گه‌یشته 15 ملیۆن که‌س.
بارانه نوێیـه‌کان هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوای باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و هه‌لیـکۆپته‌ره‌کانی ناچارکرد کاره‌کانی فریاکه‌وتن ڕابگرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاکامی ڕۆچوونی زه‌وی له ناوچه‌یه‌کی گلگت به‌لتستانی باکوری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 28 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات لافاوه‌کانی سه‌رانسه‌ری پاکسـتان بووبنه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 1600 که‌س.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیزا شلاین له جێنێڤه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی یه‌ک خوله‌كه.
به‌رپـرسـانی پاکسـتان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 250 هه‌زار خانووبه‌ره له به‌شی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته کاول بوون یان به‌شـێـکیان داڕماوه به‌هۆی لافاوه‌وه. ده‌شڵێن نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن که‌س بێ لانه ماونه‌ته‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی حکومه‌تی نیشـتیمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌سـات زیاتر له 5 هه‌زار ده‌وار دابه‌شـکراوه به‌سه‌ر خێزانه زیان لێـکه‌وتووه‌کاندا.
ڕێـکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی بنکه له جنێڤ هاریکاری دابینکردنی جێـگای حه‌وانه‌وه ده‌کات له کاتی ته‌نگه‌تاویدا له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ئاژانسه‌کانی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی.
براین کێڵی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچکردن و به ده‌نگه‌وه‌چوونی ته‌نگه‌تاویـیه‌کانه‌وه له ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت تا ئێسـتا زۆر که‌س جێـگا و ڕێـگایان نیـیه له ژێریدا خۆیان بـپارێزن له‌و بارانه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌بارێت.
ده‌ڵێت خه‌ڵـکی په‌نایان بردووه بۆ خوێندنگاکان و مزگه‌وته‌کان و باڵه‌خانه‌ی حکومه‌ت و بنکه سه‌ربازیـیه‌کان و زیاتر له 100 جێگه‌نشینی په‌رش‌وبڵاو دروست بووه له‌سه‌ر ڕێـگاکان به تایبه‌تی.
کێڵی ده‌شڵێت داوا له کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌م ده‌واری زیاتر بنێرن بۆ لێـقه‌وماوان به زووترین کات.