Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە پاکستان دوو منداڵ دەکوژرێن و 16 کەسی دیکە بریندار دەبن


بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان دوو منداڵ کوژران و 16 کەسی دیکە بریندار بوون.

پۆلیس وتی بۆمبەکە بە ماتۆڕێکەوە لکێندرابوو لە ڕێی کۆنتڕۆڵەوە تەقێندراوەتەوە، حەوت ئەفسەری پۆلیسیش لە نێو بریندارەکاندا بوون. بۆمبەکە لە نزیک بارەگای پۆلیس لە پیشین تەقێندراوەتەوە.

موجیب ئورڕەحمانی ئەفسەری پۆلیس وتی " تەقەمەنی بە ماتۆڕێکەوە لکێندرابوو و ماتۆڕەکەش لە ناوچەکەدا داندرابوو." وتیشی دوو منداڵ بەو شوێنەدا ڕۆیشتوون و لەو کاتەدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و کوژراون.

سەرۆک وەزیری پاکستان شەهباز شەریف دڵگرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە " شەهیدبوونی منداڵەکان لە تەقینەوەکەدا." هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانی قوربانییەکان کرد و هیوادارە بریندارەکان چاک ببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG