Accessibility links

ژماره‌ی کوژروانی هێرشێکی خۆکوژی له‌ پاکستان گه‌یشته‌ 24 که‌س


شه‌مه‌ پۆلیسی پاکستان ڕایگه‌یاند ژماره‌ی کوژراوه‌کانی کاره‌خۆکووژیه‌که‌ی له‌ مه‌زارگه‌یه‌کی شیعه‌ له‌باشووری وڵات گه‌یشتۆته‌ 24 که‌س،‌ دوای ئه‌وه‌ی چوار که‌سی دیکه‌ له‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

ڕۆژی 5شه‌ممه‌ له‌گوندێکی دوور ده‌ست له‌ ناوچه‌ی "جال ماگسی" 400 کیلۆمه‌تر دوور له‌ ڕۆژئاوای کوێتا له‌ ناوچه‌ی بلوجستان خۆکوژێک خۆی ته‌قانده‌وه‌.

گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ری پۆلیس محه‌مه‌د ئیقبال گوتی زیاتر له‌ 20 که‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێکیان برینه‌کانیان سه‌خته‌.

له‌کاتێکدا خۆکوژه‌که‌ له‌لایه‌ن پولیسێکی پاراستنی مه‌زارگه‌ بۆ پشکنین ڕاده‌گیرێت، خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌. له‌نیوان کووژراوه‌کاندا 5 منداڵ و ئافره‌تێک و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس هه‌یه‌.

گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕاگه‌یاند. پێشتر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌چه‌ندین هێرشی به‌لوچستان ڕاگه‌یاندوه‌، که‌ ناوچه‌یه‌که‌ یاخیبوونی نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچی جووداخوازی لێیه‌ و خوازیاری خۆ به‌ڕێوه‌بردنن و هه‌روه‌ها داوای به‌شی زیاتر له‌ داهاتی سرووشتی ناوچه‌که‌ له‌ نه‌وت و گاز ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG