Accessibility links

چەکداران لە هێرش بۆ سەر فێرگەیەکی پولیس لە پاکستان ٥٩ کەس دەکوژن


خۆبەخشانی پاکستانی بە پەلە یارمەتی بە ڕاگویزتنی بریندار بۆ نەخۆشخانەی کویتە دەدەن. ٢٤ی ئوکتۆبری ٢٠١٦
خۆبەخشانی پاکستانی بە پەلە یارمەتی بە ڕاگویزتنی بریندار بۆ نەخۆشخانەی کویتە دەدەن. ٢٤ی ئوکتۆبری ٢٠١٦

باری ئاسایش بەیانی سێ شەمە لە دەرووبەری ناوەندی مەشق پێدان و نەخۆشخانەکان زۆر توند بوو.

کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن درەنگانی دووشەمە چەکداران لە هەریمی ئارامی پاکستان هێرشی خۆکوژییان ئەنجام دا، کە لانی کەم ٥٩ پولیسی مەشق پێدانیان کوشت.

کاربەدەستی باڵای بەشی پزشکی بەلوچیستان، نوورئەلحەق، گوتی لانی کەم ١١٦ کەس برینداران کە زۆربەی ئەو پولیسانە و سەربازانی شێوەلەشکرین ئەوانەی خەریکی دیتنی مەشق و ڕاهێنان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆێتێرز، سێ هێرشبەری چەکدار هێرشیان بۆ سەر ناوەندی فیرگەی پولیس برد. کاربەدەستانی پولیس دەڵێن دوو کەس لە ئەو چەکدارانە دوای تەقینەوە پشتێندەی خۆکوژی کوژران و و کەسی سێهەمیان پولیسی پاکستان کوشتی.

ژێنراڵ شێرئەفغان، سەرۆکی هیزەکانی شێوەلەشکری سێ شەمە بە پەیامنێرانی گوت کە هێرشبەران لە گەڵ کەسانی نێوخۆ لە ئەفغانستان دەستیان هەبوو. ئەو گوتی هێرشبەران سەر بە گرووپی قەدەغەکراوی لەشکری جەنگوی ئەل علمییەن، کە گرووپێکی ملیتانی سەر بە ئەلقاعیدەیە.

باری ئاسایش بەیانی سێ شەمە لە دەرووبەری ناوەندی مەشق پێدان و نەخۆشخانەکان زۆر توند بوو.

سەربازانی پاکستان دوای هێرش لە دەرەوەی فیرگەی لەشکری کویتە. سێ شەمە ٢٥ی ٢٠١٦
سەربازانی پاکستان دوای هێرش لە دەرەوەی فیرگەی لەشکری کویتە. سێ شەمە ٢٥ی ٢٠١٦

کاربەدەستەکەی باڵای پزشکی، حەق، گوتی گەلێک لە خوێندکارانی بەشی لەشکری کوژران کاتێک چەکداران خۆیان تەقاندەوە. ئەو گوتی ژمارەی کوژروان ڕەنگە زیاد بکەن چونکە گەلێک برینەکانیان قورسە.

بەلووچیستانی پاکستان زیاتر لە دە سالە کەمتر یاخیگری لە لایەن گرووپەکانی جیاوازیخوازی بەلووچیستان بە خۆیەوە دیوە. ملیتانەکانی ئیسلامی لە ئەو هەریمە دان کە هاوسنووری ئەفغانستانە.

XS
SM
MD
LG