پاکستان ده‌ڵێت به هۆی هاوکاری نه‌کردنی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پێویسته له سنووری نێوان پاکستان و ئه‌فغانستان په‌رژین بکێشرێت.
ئه‌م سنووره به‌ربڵاوه به هۆی ئاماده بوونی گرووپه چه‌کداره‌کان و تیروریستان له سه‌ر سنووره‌که و هه‌روه‌ها ئه‌و قاچاقچیانه‌ی ڕێگاو بانه دووره ده‌سته‌کان و کوێستانه‌کانی به‌کار دێنن وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و نائه‌منی له‌و ناوچه‌یه ده‌ناسرێت.
پاکستان ده‌ڵێت بۆ باشترکردنی ڕه‌وشی ئاسایشی له ئه‌و ناوچه‌یه یه‌ک لایه‌نه هه‌نگاو هه‌ڵدێنیت و هاوکات چاودێری خۆی بۆ سه‌ر ملێونها ئه‌فغانستانی په‌نابه‌ر که له ناوخۆی پاکستان ده‌ژین زیاتر ده‌کات.
ئه‌فغانستان له به‌رانبه‌ردا دژی درووست کردنی ئه‌م په‌رژینه سنووریه‌یه چۆنکه هێڵی سنووری و ئه‌و نیشانانه‌ی سنوور دیاری ده‌که‌ه ناکۆکی زۆری له سه‌ره.
جێگای ئاماژه‌یه که سنووری نێوان ئه‌و دو وڵاته له لایه‌ن به‌رپرسانی پێشووی بریتانیایی ده‌سه‌ڵاتداری هێندوستان دابین کرا.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها سۆپای پاکستان و ده‌زگای زانیاری ئه‌و سۆپایه به یارمه‌تیدان به تالیبان و تۆڕی حه‌قانی تاوانبار ده‌که‌ن که سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌فغانستانن.
ئه‌م بانگه‌شانه بوه‌ته هۆی درووست بوونی ناکۆکیێکی زۆر نێوان ئه‌و دوو وڵاته و پلانی درووست کردنی په‌رژین له سه‌ر سنوور له لایه‌ن پاکستانه‌وه بوه‌ته هۆی زیاتر بوونی ناکۆکییه‌کان و ئاڵۆزتر بوونی ڕه‌وشه‌که.
وته‌بێژی سۆپای پاکستان ژنراڵی باڵا عاسف غه‌فوور له کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێسلام ئاباد ڕایگه‌یاند که سۆپای پاکستان زیاتر له 200 هه‌زار هێزی سه‌ربازی له سه‌ر سنوور جێگیر کردوه و 1000 بنکه‌ی پشکنین و چاودێریشی له سه‌ر سنوور دامه‌رزانده و ئه‌مه له کاتێکدایه که لایه‌نی ئه‌فغانستانی ته‌نیا 200 بنکه‌ی سنووری هه‌یه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 2600 کیلۆمه‌تر له سنووری نیوان پاکستان و ئه‌فغانستان هیچ چه‌شنه چاودیریێکی له سه‌ر نه‌بێت و وه‌ک سنوورێکی نایاسایی له لایه‌ن تیروریستان و قاچاقچیانه‌وه به کار بێت.