ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 9 ی مانگی چوار هه‌شته‌مین ساڵیادی له‌سه‌رکارلادرانی رژێمی دیکتاتۆری عێراق سه‌دام حسێنه له ئاکامی شه‌ڕێک به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ناوچونی سه‌دام حسێن له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌کێک بوو له کاره هه‌ره باشه‌کان بۆ گه‌لانی عێراق،" وه ئه‌وه‌ی(کاتی خۆی) له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن نه بوبێت ده‌ڵنیام هه‌تا هاتایه سوپاسی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات که ئه‌و هه‌نگاوه باشه‌یان نا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق ڕزگار بکه‌ن.
ئه‌و ده‌شڵێت عێراق له ڕووی ژێرخانی ئابوری داڕماوه وه له ڕووی سیاسیه‌وه دووچاری گه‌نده‌ڵیـیه‌کی یه‌کجار زۆر گه‌وره بووه له تهشکیلدانی حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خه‌ڵک وه ئه‌وانه هه‌موو هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به خه‌ستی ده‌ست له ناو عێراق وه‌ربده‌ن وه تاکه دیوارێک که تا ئێستا له به‌رده‌میان مابێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه نه‌ک ئه‌وانه‌ی عێراق چونکه حکومه‌تی عێراقی له‌و ئاسته‌دا نیـیه که بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌کیانه ببێته‌وه که ده‌یانه‌وێت ده‌ست له ناو کاروباری عێراق وه‌ربده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:11 خوله‌كه.