هه‌وڵه‌کانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی چووه قۆناغێکی ئاڵۆزتره‌وه، به تایبه‌تی له پاش ڕه‌دکردنه‌وه‌ی سه‌رۆك کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی داواکاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئه‌لمالیکی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌ر وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن ته‌واونه‌بوونی نیسابی ئیمزاکان.
به‌ڕێز ئوسامه جه‌میل په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێران و هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌مه‌ریکا پشت له مالیکی به‌رده‌ن ئه‌وا ڕه‌نگه متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، و پـێده‌چێت تاڵه‌بانی له ڕۆشنایی گوشاره ده‌ره‌کیـیه‌کان و ئاڵۆزی کێشه ناوخۆکانی عێراق ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گرتبێته به‌ر.