سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی به پشت ئه‌ستورییه‌وه گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته ئاسایش و له وڵاتی دراوسێ واته ئێران سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت ته‌نانه‌ت به بێ هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
نوری ئه‌لمالیکی له گفتوگۆی له گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیتدپرس ده‌ڵێت عێراق فه‌رمان له هیچ وڵاتێک وه‌رناگرێت.
له‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئوسامه جه‌میل ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق له لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌منی عێراق ده‌ڵێت کوردستانی لێ ببێته‌ده‌رێ ئه‌وی تر یه‌کجار خراپه. ئه‌و ده‌ڵێت مالیکی بۆیه ئه‌م قسانه ده‌کات چونکه له ژێر فشارێکی زۆری ئێرانه و هه‌روه‌ها فشارێکی زۆری شه‌قامی عێراقی و مه‌رجه‌عه‌کانی له‌سه‌ره به تایبه‌تی سه‌درییه‌کان به هه‌موو جۆرێک فشار ده‌خه‌نه سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی هه‌تا ڕازی بێت هیچ هێزێک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق نه‌مێننه‌وه.
پارله‌مانتار جه‌میل ده‌ڵێت،" ئێستا عێراق له ئاستی پێویست له هێزو توانایدا نیـیه که بتوانێت پارێزگاری له ئاسایشی خۆی بکات؛ ته‌نانه‌ت ته‌قینه‌وه‌کان گه‌یشتونه‌ته به‌ردم پارله‌مانی عێراقیش. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،" ئێران له ناو عێڕاق زۆرزۆر ده‌ستی ده‌ڕوات و به ته‌و‌اوه‌تی کۆنتڕۆڵی عێراقی کردوه و لایه‌نه شیعه‌کان هه‌موویان ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئێرانن."