هەزاران کەس شەمە لە واشنگتن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین کۆدەبنەوە کە ڕێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە ئیدعا دەکەن کە لە دەمەتەقەی یاسای سەبارەت بە کۆنتڕۆلی چەک گرنگێکی تایبەتی دەبێت.
ڕێکخەرانی ئەم خۆپێشاندانەی ناسراو بە "ڕێ پێوان بۆ ژیانمان" هیواداران ٥٠٠،٠٠٠ کەس تێیدا بەشدار بن واتا هەمان ژمارەی کە لە ڕێپێوانی پارەکەی ژنان دا بەشداریان کرد کە گەورەترین خۆپێشاندان لە واشنگتنی پێتەخت لە وەتا سەردەمی شەڕی ڤیەتنام بوو. هەروەها ئەو ڕێکخەرانی ئیدعاش دەکەن کە ولاتەکە ئامادەیە گۆران بە سەر یاساکانی سەبارەت بە چەک دا بهێنێت. پلان دانراوە زیاتر لە ٨٠٠ ڕێپێوان لە شارەکانی سەرانسەری ئەمەریکا و دەیانیش لە هەمان کاتدا لە دەرەوەی وڵات پێک بێن.
ڕێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە، کە گەلێکیان قوتابینە، ئیدعا دەکەن کە ڕێکخستنی ڕێکخستنی گەنجانان بۆ ئەم دەستپێشخەر جیا لە هەوڵەکانی پێشوویە بۆ ئەوەی گوشار بێنن یاسای توندتر سەبارەت بە چەک دەکاربخرێت.
بە گوێرەی راوەرگرتنێکی نوێی ناوەندی نۆرک سەر بە ئاژانسی ئاسۆشێتدپرس ٦٩ لە سەدی ئەمەریکاییەکان پێیان وایە دەبێت یاسای سەبارەت بە چەک لە ئەمەریکا توندتر بکرێت. سەرجەم ٩٠ لە سەدی دێمۆکڕاتەکان، ٥٠ لە سەدی کۆمارێکان و ٥٤ لە سەدی خاوەن چەکان ئێستا لایەنگری لە یاسای توندتر بەرامبەر بە چەک دەکەن.