Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 16 ئەفسەری سوپا دەردەکات


لە ماڵپەری ئەلیکترۆنی ڕۆژنامەی حوریەتی تورکیدا هاتووە دەلێت بەرپرسان فەرمانێکیان دەرکردووە بە دەستگیرکردنی حەوت ئەفسەر بە پلەی عەقید و هەشت ئەفسەری دیکە بە پلەی موقەدەم لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە پەیوەندییان بە تۆڕەکەی کەسایەتی ئاینی فەتحوڵا گولەنەوە کە لە ئەمەریکا دەژی و ئەنقەرە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تۆمەتباری کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لێکۆڵینەوەکە گرنگی زیاتر دەدات بە ئەنقەرەی پایتەخت و هەشت هەرێم دەگرێتەوە و کۆمەڵێک ئەفسەری کردۆتە ئامانج کە لە هێزەکانی تورکیادا کار دەکەن و بەرپرسیارێتی ئاسایشی ناوچەکانی دەرەوەی شاریان لە ئەستۆدایە. هەروەها دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دیکەش هەمان ڕاپۆرتیان بڵاوکردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە بەرپرسانی تورکیا دوای کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 50 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و ئاسایش و کارمەندانی حکومی و مامۆستایانی تێدایە و دادگایی دەکرێن.

هەروەها زیاتر لە 150 هەزار کەسیان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە لە کەمپینێکدا کە کۆمەڵانی مافی مرۆڤ دەڵێن بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن ئەمە دەکرێت، بەڵام حکومەت دەڵێت ئەمە شتێکی پێویستە لەنێو ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG