Accessibility links

سوپای سوریا دەڵێت ئۆپۆزسیۆن لە حەما فڕۆکەیەکی خستۆتە خوارەوە


سوپای سوریا ڕایگەیاند ئۆپۆزسیۆن فڕۆکەیەکی سەربازیی لە پارێزگای حەما خستۆتە خوارەوە و بۆتە هۆی کوژرانی فڕۆکەوانەکەی.

کۆمەڵەی توندڕەویی ڕزگارکردنی شام کە ئەندامانی پێشووی قاعیدە لە سوریا دەسەڵاتیان بەسەریدا هەیە وتیان فڕۆکەیەکیان خستۆتە خوارەوە.

سەرچاوەکە وتیشی چەکدارە توندڕەوەکان بەدوای فڕۆکەوانەکەی دیکەدا دەگەڕێن کە پێیان وایە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگاری بووە.

سوپای سوریا و هێزە ئاسمانیەکەی لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر حەما زیاد کردووە و لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕوسیا و ئەو چەکدارانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت کە ئێران کۆمەکیان دەکات بۆ ئەوەی لە باکوورەوە بەرەو پارێزگای ئیدلب پێشڕەویی بکەن.

شایەتحاڵەکان دەڵێن لەم هەفتانەی دواییدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کوژراون کە دەکرێنە سەر ئەو ناوچانەی کە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەوە دوورن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG