Accessibility links

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات


بنکەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای
بنکەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ڕایگەیاند ئەندامانی ڕێکخراوەکە تێبینی زیادبوونی بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە دەکەن کە جێی نیگەرانییەکی زۆرە و لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بەو بابەتە ئەنجام دەدەن.

11 وڵات لەگەڵ داواکەیاندا بۆ سازدانی ئەو کۆبوونەوە بەپەلەیەی ڕێکخراوەکە لە 26 و 27 ی مانگی شەشدا دەڵێن " سیستمی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەک بۆتەوە کە پێشتر لەو جۆرە هەڕەشەیە نەبووە."

شاندی بەڕیتانیا بۆ ڕێکخراوەکە لە ماوەی ڕابردوودا وتی دەیەوێت سوود لەو کۆنگرە تایبەتە وەربگرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەموو وڵاتان بۆ بەرگریکردن لە قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە هەموو جیهاندا و پشتیوانی ئەو قەدەغەکردنە بکەن."

دیبلۆماتکارانی فەڕەنسی مانگی ڕابردوو وتیان 33 وڵات سوود لە کۆبوونەوە بەپەلەکە وەردەگرن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ پشتیوانیکردن لە شێوازێکی نوێ کە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەڕێیەوە بتوانێت بەرپرسی ئەو هێرشانەی کە بە چەکی قەدەغەکراو ئەنجام دەدرێن دیاریبکات.

ڕێکخراوەکە بنکەکەی لە لاهایە و ئێستا تەنها کاری ئەو ڕێکخراوە ئەوەیە بۆی ڕوون ببێتەوە کە ئایا ئەو هێرشانە لەڕاستیدا ڕوویانداوە یان نا، نەک دیاریکردنی ئەنجامدەری هێرشەکان.

بەڵام لەوانەیە پێشنیارەکەی فەڕەنسا لەلایەن ڕوسیا و ئێرانەوە دژایەتی بکرێت و بەوەش شکست دەهێنێت چونکە ناتوانێت سێیەکی دەنگەکان بەدەست بهێنێت کە پێویستییەتی بۆ پەسەندکردنی پێشنیارەکە.

هەروەها یاسای بەکارنەهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا چەند جارێک پێشێل کراوە لەڕێی بەکارهێنانی گازی سارین و کلۆر و خەردەلەوە.

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە لە مانگی دوودا لە ناوچەیەکی سوریا گازی کلۆر بەکارهاتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG