Accessibility links

لە کڵێسایەکی ئەمەریکا کەسێک دەکوژرێت و 7 ی دیکە برینداردەبن


لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە کڵێسایەک لە ویلایەتی تێنێسی ئەمەریکا کەسێک کوژرا و 7 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیس وتی هێرشبەرەکە ناوی ئیمانۆئێل سمسنە و تەمەنی 25 ساڵە . ناوبراو ئەمەریکایی نیـیە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی سودانە و لە منداڵیـیەوە لە ئەمەریکایە، بەڵام هێشتا ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی وەرنەگرتووە.

وتەبێژی بەشی پۆلیسی مێترۆ ناشڤیڵ دۆن ئارۆن وتی ئیمانۆئێل لە شوێنی وەستانی ئوتومبێلەکانی کڵێسای بێرنێت چاپێل تەقەی لە ژنێک کردووە پێش ئەوەی بچێتە ناو کڵێساکەوە و کوێرانە تەقە لە خەڵکەکە بکات.

ئارۆن وتی کەسێک لەناو کڵێساکە دەمانچەی پێبووە و ڕووبەڕووی ئیمانۆئێل بۆتەوە و ئیمانۆئێل گولـلەیەکی بە خۆیەوە ناوە و پاشان دەستگیرکراوە و براوە بۆ نەخۆشخانە و دوای چارەسەرکردنی برینەکەی بەرەو زیندان براوە.

ئارۆن وتیشی نازانن هۆکاری هێرشەکە چی بووە و ئایە ئیمانۆئێل پەیوەندی لەگەڵ قوربانیـیەکان هەبووە یان نا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG