پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بابهتێـک له گۆڤارێـکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندان له‌وێ سـازکرا.
خۆپـیشـاندانه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له هه‌ولێر پایته‌ختی سـازکران. به‌پـێی هه‌واڵ و وێنه‌کان توندوتیژیان لێکه‌وتوونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 8 پـۆڵیس و خۆپـیشـانده‌رێـک برینداربوون.
هه‌روه‌ها هێرشیش کراوه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێـک، له‌وانه په‌رله‌مان و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و یانه و فرۆشـگای مه‌ی.
بۆ زانانی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر گفتوگۆی کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:48 خوله‌كه.