له سێیه‌م ڕۆژی سه‌ردانه پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بۆ عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـان له به‌غدای پایته‌خت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 ی نیسـان له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل گه‌یشته شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
له فڕۆکه‌خانه سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و گه‌وره به‌رپـرسـانی حکومه‌تی هه‌رێم له پـێشـوازی ڕۆبه‌رت گه‌یتس و شـاند‌ی یاوه‌ریدا بوون که پـێـکهاتبوو له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق جێمس جێڤری و فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان له عێراق لوید ئۆستن.
پاشـان هه‌ردوولا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا که تیایدا باسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان، هه‌وره‌ها کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رتاسه‌ری عێراق له واده‌ی دیارکراویدا که کۆتایی سـاڵی 2011 یه کرا.
له مه‌راسیمی پـێشـوازیکردن له ڕۆبه‌رت گه‌یتس و کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ر یه‌ک له دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و ئازاد به‌رواری جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسـته‌فا وه‌زیری پـێشـمه‌رگه و فه‌لاح مسـته‌فا به‌رپـرسی فه‌رمانده‌ی کاروباری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بوون.