پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6 ی نیسـان و له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵیـیان ئه‌نجام دا و باری عێراق به گشـتی و هه‌رێمی کوردسـتانیان به تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشـنایی دایین پـێشـهات و گۆڕانکاریـیه‌کان له گشت ئاست و بواره‌کاندا تاووتوێکرد و بیروڕاشیان ئاڵوگۆڕکرد له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌کانی چاکسـازی له کاروباره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که هه‌ردوو لا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر پـێویسـتی پاراسـتنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردسـتان و پته‌وکردنی نێو ماڵی کوردسـتان کرده‌وه.
شایانی باسه ئه‌و کۆبوونه‌وه دوو قۆڵیـیه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی دوای کۆبوونه‌وه سێ قۆڵیـیه‌که‌ی لایه‌نانی ئۆپـۆزسیۆن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتان دێت که دوێنێ سێشه‌ممه 5 ی نیسـان ئه‌نجامیان‌دابوو و داوای جێبه‌جێـکردنی چه‌ند خاڵێـکیان کردبوو و داوایان کردبوو که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شـێنرێته‌وه و حکومه‌تێـکی ئینتیقالی له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌وافوق پـێـکبهێنرێت و زه‌مینه سـازبکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێـکی ئازاد و پاک و بێـگه‌رد له سـایه‌ی بێ لایه‌نی حکومه‌ت و داموده‌زگا ڕه‌سـمیـیه‌کان وه‌ک له به‌یانـنامه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا هاتبوو و هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵیشی له‌خۆگرتبوو.