له ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له شـاری هه‌ولێر پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه کۆبوونه‌وه پـێـنج قۆڵیـیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات پارتی و یه‌کێتی و هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆن ( بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ئه‌نجام درا.
کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر ده‌سـتپـێشـخه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی که له 17 ی مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو سـازکرا و هه‌ر پـێـنج لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی سیاسی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌بێ مه‌رج کۆبـبنه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو لایان پـێش وه‌خت خاڵی پـێشـنیازکراویان هه‌بوو. ده‌سه‌ڵات 17 خاڵ و ئۆپـۆزسیۆن 22 خاڵ.
دوای ته‌وابوونی کۆبوونه‌وه‌که پـرێس کۆنفرانسێـک بۆ میدیاکان سـازکرا که سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان به ناوی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و ئه‌بو به‌کر عه‌لی کاروانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی به ناوی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆن لێـدوانیان پـێشـکه‌ش کرد و وه‌ڵامی پـرسیاری په‌یامنێرانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره گوتی: " ئێمه ئه‌مڕۆ کۆبووینه‌وه پاش ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سـعود په‌یامێـکی دا به هه‌موو لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان له حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن که پـێویسته کۆتایی به‌م ئاریشه بێت و به‌م قه‌یرانه‌ی له کوردسـتاندا هه‌یه بێت و پـێـکه‌وه دابنیشن بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و داخوازی و ئه‌و پـرۆژانه‌ی که هه‌ن. خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایه‌ک ده‌سـتبه‌جێ ئاماده‌یی خۆیان نیشـان دا و به شێوه‌یه‌کی مساویش به‌شداریمان کرد له کۆبوونه‌وه‌کان، له هه‌ر یه‌کێـک له لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان 2 ئه‌ندام له ئاسـتی مه‌کته‌بی سیاسی. له ڕاستیدا بۆ ئێمه (ئه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و پارتی دیموکراتی کوردسـتان) یان ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ئێوه حه‌زتان لێـیه وه‌ها بڵێم، بنه‌مای قسه‌کردنمان له‌سه‌ر ئه‌و پـرۆژه 17 خاڵیـیه بوو که له په‌رله‌مانی کوردسـتان ته‌صدیق کرا و گوتمان ده‌رگاش کراویه بۆ هه‌موو خاڵێـکی دیکه‌ی به لای ئێوه‌وه گرنگه موناقه‌شه‌ی بکه‌ین. برایانی ئۆپـۆزسیۆنیش پـرۆژهیهکیان هێناوه که جیایه له 7 خاڵیـیهکه و جیایه له 17 خاڵیـیهکه و جیایه له 22 خاڵیـیهکه. ئه‌وه‌ی ڕاستیبێت ئه‌و پـرۆژه‌یه یه‌که‌م جاره بیبینین و هێشـتا به شێوه‌یه‌کی موته‌کامیل نه‌هێنراوه، وه هه‌موو لایه‌کمان بڕیارمان داوه ئه‌و پـرۆژه‌یه‌ی ئه‌وان بیخوێنینه‌وه و ڕا و سه‌رنج و تێبینیـیه‌کانی خۆمان له‌سه‌ر ده‌ربکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو پـرۆژه‌کانی تریش به یه‌که‌وه له‌سه‌ری کۆبـبینهوه. هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ک ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ڕێـکه‌وتن و پـێـکه‌وه ئیش‌کردن و ته‌بایی ناو ماڵی کورد هیچ ئهڵتهرناتیڤێـکی تری نیـیه."
پاشان ئه‌بو به‌کر عه‌لی کاروانی هه‌مان قسه‌کانی سه‌عدی پـیرهی دووپات کرده‌وه و له چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش جارێـکی تریش کۆده‌بنه‌وه.
له وه‌ڵامی پـرسیارێـک ئایه لایه‌نی ئۆپـۆزسۆن جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌کاته‌وه؟ ئه‌بو به‌کر کاروانی گوتی: " ئه‌وه‌ی به لای ئۆپـۆزسیۆنه‌وه گرنگه بوونی نه‌خشه ڕێـگایهکه بۆ چاکسـازیـیهکی ڕیشه و بنچینه‌یی له هه‌رێمی کوردسـتانه و ده‌سـتکاریکردنی سیسته‌مه له هه‌رێمی کوردسـتانه. ئێمه حکومه‌ت له‌م نێوه‌نده‌یا له چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردسـتان و جێبه‌جێـکردنی پـرۆژه‌یه‌کی چاکسـازی به میکانیزم سه‌یر ده‌که‌ین، بۆیه بڕیارمان داوه و له لایه‌نی خۆمانه‌وه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین مه‌سه‌له‌ی حکومه‌ت له کۆتایـیدا باس بکه‌ین. ڕێـکبکهوین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی چاکسـازی له‌م وڵاته‌دا، ئه‌و کاته له کۆتایـیدا باسی مه‌سه‌له‌ی حکومه‌ت بکه‌ین که چ جۆره حکومه‌تێـک ده‌توانێت ئه‌م پـرۆژه چاکسـازیـیه له کوردسـتاندا جێبه‌جێ بکات و ئه‌و کاته‌ش بۆچوونه‌کانی ئێمه و لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵات و بۆچوونی سێـههمیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت کراون بۆ دیالۆگی نێوانمان.
سه‌باره‌ت به به‌شداری حزب و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کێشـانهن، سه‌عدی پـیره گوتی: " لایه‌نه‌کانی تری کوردسـتانی پـێشـتر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی مهشورهتیان له‌گه‌ڵ کراوه. ئه‌کید له کاتی ئیمزاکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه و پاش ته‌وابوونی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵیان دیسـان مه‌شوره‌ت ده‌کرێته‌وه، وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو و بهشـدارکردنیان و به‌شـداری نه‌کردنیان."
شـایانی باسه دوو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی له هه‌ر لایه‌نێـک نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌که‌ی خۆیان کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌دا و چاوهڕواندهکرێت له کۆبوونه‌وه‌یان و گه‌یشـتنیان به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی هه‌ر پـێـنج لا بکرێت و سه‌رۆکی هه‌رێم تیایدا ئاماده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه.