ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له ڕێـگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌یامێـکی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمه‌که کرد سه‌ره‌تا سه‌رۆک بارزانی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌نجه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ئاستێـک که داواکانیان به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت" دوای گه‌ڕانه‌وه‌م دیراسه‌تێـکی ته‌واوی وه‌زعه‌که‌مان کرد و گه‌یشـتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێت موعاله‌جه‌یه‌کی ئه‌سـاسی بکرێت نه‌ک به موسه‌کینات. داواکارم له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ئه‌و 17 خاڵه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌ر خاڵێـکی تریش که په‌سه‌ند بکرێت و پـێشـنیاربکرێت که له خزمه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵکی هه‌رێمدا بن. وه ده‌بێت پـرۆسه‌ی چاکسـازی حکومه‌ت به جیدی به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ری و داواکارم له حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌سـازی بۆ بکه‌ن."
پاشـان سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت موعاله‌جه‌ی ئه‌سـاسی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای گه‌ل، چونکه مه‌رجه‌عیه‌تی ئێمه خه‌ڵـکی کوردسـتانه و به‌س."
له کۆتایـیدا سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له په‌یامه‌که‌یدا گوتی" من داوا له په‌رله‌مان ده‌که‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان مه‌شوره‌ت بکات و دراسه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پـێشوه‌خت بکه‌ن." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که ئه‌و له به‌هاری سـاڵی 1991 وه داوای هه‌ڵبژاردنم کرد چونکه من ویستوومه ئێوه ئازاد بـبن و ئێوه بڕیاره له چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن. سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی که ڕۆڵم هه‌بووه له چه‌سـپاندنی دیموکراسی و سیسـتمێـکمان داناوه که نه سه‌رۆکی به‌رده‌وامان هه‌یه و نه حزبی حاکم هه‌یه و نه په‌رله‌مانی دائیم هه‌یه، به‌ڵام میلـله‌تی دائیم هه‌یه و ئه‌م میلـله‌ته مه‌رجه‌عمانه، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌رجه‌عیـیه‌ته و خۆی حکوم و بڕیاری خۆی بدات."
شـایانی باسه په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردســانی عێراق دوای ڕووداوه‌کانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی و داواکاریـیه‌کانی پارێزگای سلێمانی و چه‌ندین شـارۆچکه‌ی دیکه بوو که کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان لێـکه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ردبارانکردن و سـووتاندنی چه‌ندین باره‌گای حزبی و ڕاگه‌یاندن ڕووی دا، وه خۆپـیشـاندانه‌کانیش هه‌تاکو ئه‌مڕۆش له شـاری سلێمانی به‌رده‌وامبوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:30 خوله‌كه.