سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی شـارۆچکه‌ی زاخۆ و سووتاندنی شوێنێـکی مه‌ساجکردن و چه‌ندین شوێنی مه‌ی فرۆشتن و هوتێل و شوێنی گه‌شـتیاری و دووباره‌بوونه‌وه‌ی له قه‌زای سومێل و له نێو شـاری دهۆکیش و سووتاندنی چه‌ندین باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی و ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پایه به‌رزی ئه‌م حزبه ئیسلامیـیه له نێوانیاندا ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌ڵوێسـتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێـکه‌وتی 3 ی دوازده، سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا که بۆ میدیاکان نێردراوه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ڵێت " به داخه‌وه دوای نێوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 2 ی دوازده به هاندانی چه‌ند مامۆسـتایه‌کی ئاینی ژماره‌یه‌ک گه‌نج هه‌ڵساون به چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تێـکده‌رانه و دروسـتکردنی ئاڵۆزی له ناو شـاری زاخۆ و په‌لاماری چه‌ند شـوێنێـکی گه‌شـتوگوزاریـیان داوه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به برا مه‌سیحی و ئێزدیـیه‌کانن که‌وا پـێده‌چێت به پـێی به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌نجامدراوه که پـێشـتر بۆی داڕێژراوه."
هه‌روه‌ها له لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانیدا، ئاماژه به په‌لاماردانی چه‌ند باره‌گایه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌کات که ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه کارێـکی ناڕه‌وایه. بۆیه به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر کرده‌ویه‌کی هاوشێوه‌ی ڕۆژی دوێنێ سه‌رۆک بڕیاری داوه به پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ لێـکۆینه‌وه و وه‌رگرتنی ڕێ‌وشـوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ی که به‌و تاوانانه هه‌ڵساون و به توندترین شێوه‌ش سـزابدرێن.
لیژنه‌که پـێـنج که‌سیـیه و به‌م جۆره‌یه: یه‌که‌م سه‌رۆکی لیژنه دادوه‌ر ئازاد مه‌لا ئه‌فه‌ندی، دوو ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی کوردسـتان، سێ ئه‌ندامێـکی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردسـتان، چوار نوێنه‌رێـکی برا مه‌سیحیـیه‌کان، پـێنج نوێنه‌رێـکی برا ئێزدیـیه‌کان.
له لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ئه‌و مه‌لایه‌ی له زاخۆ وتاری هه‌ینی خوێندبۆوه و خه‌ڵـکی هاندابوو بۆ ئه‌م کاره توندوتیژیـیانه ده‌ڵێت ئه‌و لایه‌نگری پارتی دیموکراتی کوردسـتانه و هیچ په‌یوه‌ندی به یه‌کگرتووی ئسیلامی نیـیه و پارتی به سـووتاندنی باره‌گاکانیان تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شـار و شارۆچکه‌کانی کوردسـتان ڕێ‌وشـوێنی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له شێوه‌ی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان له ناو شـاری هه‌ولێریش پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی به میدیاکانی ڕاگه‌یاند که له هه‌ولێر مه‌ترسی ڕوودانی ئه‌م جۆره کارانه نیـیه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسیش عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دووباره کرده‌وه که بۆیه وه‌ک ئه‌و ڕایگه‌یاندبوو هیچ ئاماده‌کاریـیه‌ک وه‌رنه‌گیراوه و هیچ هێزێـکی ته‌ناهی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌خسـتۆته ئاماده‌باشیـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:21 خوله‌كه.