دوای سه‌ردانی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در بۆ شـاری هه‌ولێر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 26 ی نیسـان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له بارزانی و سه‌در دوێنێ هه‌ینی 27 ی نیسان له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌ن ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ی نیسان له هه‌مان شوێن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی فراکسیۆنی عێراقیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسـانی لایه‌نانی به‌شـداربوو له کۆبوونه‌وه‌که، وه‌کو ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی له عێراق و ناکوکیـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی جیاجیا و ده‌کرێت بڵێن چه‌ندین لایه‌نی گرنگی به‌شـداربوو له پـرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئاماده‌ی بوون و کۆبوونه‌که به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ناونرا.
دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌یانـنامه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ میدیاکان ڕاگه‌یاند و گوتی:
له شـاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕاوێژکاری به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک کۆماری عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانی و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در موقته‌دا ئه‌لسه‌در و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی ئه‌نجام‌درا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تکردنی گه‌لی عێراق کرایه‌وه و باشترکردنی خزمه‌تگوزاریـیه بنه‌ڕه‌تیـیه‌کان به خێراترین کات. هه‌روه‌ها جێبه‌جێـکردنی داواکاریـیه‌کانیان کۆبوونه‌وه‌که به شێوه‌یه‌کی جیدی هه‌ڵوه‌سـته‌ی له‌سه‌ر کێشه‌کانی گه‌لانی عێراق کرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌و کێشـانه‌ی که هه‌یانه هه‌ر بۆیه پـێداگیری کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به زووترین کات خه‌ڵکی عێراق خزمه‌ته‌کانیان به‌ده‌سـت بگات هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر گرفتێـکی دیکه ئه‌گه‌ر له ئارادابێت.
هاوکات په‌ره‌پـێدانی دیموکراسیـیه‌ت و ڕێگه‌خۆشکردن بۆی له کاروباره‌کانی وڵات‌دا. هه‌روه‌ها گه‌شه‌پـێدانی کاری هاوبه‌شی له نێوان سه‌رجه‌م کوتله سیاسـیه‌کانی عێراق به گه‌ڕاندنه‌وه بۆ پـێگه نیشـتیمانیـیه‌کان و ته‌وافوقی نیشـتیمانی و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و کۆسـپانه تێـکبشکێنرێن که دێنه به‌رده‌م پـرۆسه‌ی دیموکراتی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان.
شایه‌نی باسه کۆبوونه‌وه ڕاوێژکاریـیه داخراوه‌که ئه‌مڕۆ زیاتر له 3 کاتژمێری خایاند.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.