له لێـدوانێـکیدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له ئیتاڵیا که به سه‌ردانێـک له‌و وڵاته‌یه ڕایگه‌یاندبوو که ته‌واوی دانیشـتوانی هه‌رێمی کوردسـتان به بێتاقه‌تیـیه‌کی زۆره‌وه سه‌یری ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌که‌ن که بوونه هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی چه‌ند هاوڵاتیـیه‌ک، وه ئه‌و خۆی گیان له‌ده‌سـتدانی هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ک له هه‌رێمه‌که‌دا وه‌ک تراژیدیایه‌کی ناپه‌سه‌ند و قبوڵ‌نه‌کراو داده‌نێت.
له دێرژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت پـێویسته هه‌موومان پـێـکه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵـگا هاوده‌نگ بین و دژی کرده‌وه‌ی که‌مینه‌یه‌کی ڕادیکاڵ بـبین و ئه‌وانه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی ئارام که ئه‌وانه هیچ شوێنێـکیان له کۆمه‌ڵـگای ئێمه‌دا نیـیه.
سه‌باره‌ت به هێرشـکردنه سه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیا و سـووتاندنیان سه‌رۆک بارزانی گوتی ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که‌ناڵه میدیایـیه‌کان بسووتێنن یان هێرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان که تێڕوانینێـکی جیاوازیان هه‌یه یان موڵک و باره‌گای حزبێـک بڕووخێنن یان پـۆلیسێـک بکوژن له کۆمه‌ڵـگایه‌کی ئازاد و دیموکرات‌دا جێـیان نابێته‌وه که له لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
له باره‌ی لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری سیاسی مه‌سعود عه‌بدولخالق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خوێندنه‌وه‌ی بۆ لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌م جۆره بوو.
" ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له لێدوان و بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وه‌یه ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌چن که‌موکورتیان تێدایه، بۆیه له زۆرێـک له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌کان به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، چونکه سه‌رۆکی هه‌رێم سوێندی خواردووه که ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک بـپارێزێت. پاشـان ئه‌و لێـدوانی داوه هه‌تا ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ناهێڵێت خوێنی کورد به ده‌سـتی کورد بڕژێت، به‌ڵام ئه‌وا ئێسـتا کرا و که‌چی ئه‌و به جۆرێـکی دیکه تێـیـگه‌یشـتووه.
پاشان مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت ئه‌م جاره گۆڕانێـکی گرنگ له لێـدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌دی‌کرا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که گوتوویه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه بدرێنه دادگا، وه هیوادارین ئه‌مه له قه‌ناعه‌ته‌وه بێت نه‌ک له ژێر فشــاری خۆپـیشـانده‌راندا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.