ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 ی مانگی نۆ له کاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ به کاتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سـوپای تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له سـنووری ناحیـیه‌ی سیده‌کانی سه‌ر به قه‌زای سۆران له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانکرد.
له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیـیه‌ی سیده‌کان هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه و ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که زه‌ره و زیانی به دوادا نه‌بووه به‌هۆی چۆڵکردنی ناوچه‌که له دانیشـتوان و ڕه‌وه‌نده‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:37 خوله‌كه.