له شـاری هه‌ولێر که له شـاره هه‌ره دێرینه‌کانی ئه‌م جیهانه‌یه و ژیانی ئاده‌میزادی تێدا به‌رده‌وام بووه، ئا له‌م شـاره‌دا باخچه‌یه‌کی قه‌شه‌نگ له ناوه‌ڕاستیدا دروسـت‌کرا، ئه‌ویش به‌پـێی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی هه‌ولێر له 16 ی شوباتی سـاڵی 1937 ، واته 73 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئه‌م باخچه‌یه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه ناونرا باخی شـار به زمانه کوردیـیه‌که‌ی خه‌ڵکی شار که ئه‌وسـا بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی به زمانی کوردی ده‌نووسـرا. ئه‌م باخی شـاره له سه‌رده‌می نووسین به زمانی عه‌ره‌بی هه‌ر له سه‌رده‌می سـیسـتمی پاشـایه‌تیـیه‌وه تا ده‌گاته قۆناغه‌کانی کۆماری به فه‌رمی له شـاره‌وانی به ناوی " حدیقة باغی شـار" ناسراوه و نووسراوه. وشه‌ی حه‌دیقه به عه‌ره‌بی دیاره واته باخچه یان باخ، به‌ڵام باخه کوردیـیه‌که هه‌ر وه‌کو خۆی مایه‌وه وه‌کو وشه‌ی شـاریش.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:35 خوله‌كه.