پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه باشوری سودان به فه‌رمی له ڕێوڕه‌سـمێـکی گه‌وره‌دا له جوبای پایته‌خت سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندن، کاردانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌بووه.
له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کاربه‌ده‌سـتان پـێرۆزبایـیان ئاڕاسته‌ی به‌رپـرسـانی ئه‌و وڵاته نوێـیه‌ی جیهان کرد و خه‌ڵـکیش خۆشحاڵی خۆیان دهبربڕیووه که‌وا خه‌ڵـکی باشوری سودان به ئامانجی خۆیان گه‌یشتن له پاش ده‌یان سـاڵ له خه‌بات و قوربانیدان.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.