به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10 ی ته‌موز چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی تورکیا سـنووره‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیان به‌زاند و چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌کی سـنووری ناحیه‌ی سیده‌کانیان له قه‌زای سـۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر بۆردومان کرد.
کوێسـتانه‌کانی خواکورک و لۆلان و خنێره و ماڵه مه‌لایان و ده‌راو به‌ر ئه‌و بۆردومانانه که‌وتن.
له‌م باره‌یه‌وه کرمانج عیزه‌ت قایمقامی قه‌زای سۆران له کورته لێـدوانێـکی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا دووباره ده‌سـتیان کرده‌وه به بۆردومانکردنی کوێسـتانه‌کانی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان به شێوه‌یه‌کی کوێرانه و له ئه‌نجامدا هاوڵاتیـیه‌ک به ناوی ته‌وفیق عه‌بدوڵڵا برینداربووه و ئاگر له ناوچه‌که که‌وتۆته‌وه و زیانی ماڵی زۆری لێـکه‌وتۆته‌وه.
تورکیا لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئامانج له‌م بۆردومانانه بنکه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه که له‌م دوایـیانه‌دا هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر تورکیا ده‌سـتپـێـکردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه.