دوای ڕووداوی په‌لاماردانی دانیشـتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف له پارێزگای دیاله که سه‌ر به ڕێـکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئۆپـۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانن له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای عێراق له ڕۆژانی 7 و 8 ی نیسـان و بووه هۆی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی که‌مپه‌که به گولـله و برینداربوونی چه‌ندین سه‌ربازی عێراقی به به‌رد.
فیدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی کوردسـتان که زیاتر له 150 ڕێـکخراوی ناحکومی له‌خۆده‌گرێت له پـرێس کۆنفرانسێـکدا له هوتێلی چوارچرای شـاری هه‌ولێر بۆ میدیاکان داوای چاره‌سه‌ری مرۆڤانه‌یان کرد بۆ کێشه‌که و ئه‌وان چه‌ککراون و چه‌کیان به‌ده‌سـته‌وه نیـیه و ماوه‌یه‌که به ده‌نگی چه‌ندین بڵندگۆی دامه‌زراو له ده‌وروبه‌ری که‌مپه‌که‌یان هه‌راسان ده‌کرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:32 خوله‌كه.