ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕه‌سمی ساڵی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکرد. له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا به ئاماده بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌فین دزه‌یی، پارێزگاری هه‌وڵێر نه‌وزاد هادی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی یه‌کێتی مامۆستایان یه‌که‌م زه‌نگی ساڵی خوێندن له قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی شاری هه‌وڵێر لێدرا.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.