له وتاری ڕادیۆیی حه‌وتووانه‌ی ساڵی 2016ی دا، سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنه‌کان، نه‌ک ته‌نیا هی ساڵی پار، به‌ڵکوو هی هه‌ر دووخۆلی سه‌رۆکایه‌تی خۆی کرد.
ئه‌و گوتی: "له ده‌مێکدا ساڵێک تێپه‌ڕ ده‌که‌ین و بۆ داهاتوو ده‌ڕوانین، ده‌مه‌وێست له ده‌رفه‌تێكی هه‌ر چه‌ند که‌م دا سپاسی یه‌ک یه‌کی ئێوه بکه‌م بۆ هه‌رکارێک ده‌رحه‌ق به ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامتان داوه که ئه‌و وڵاته به‌هێزتر بێت."
ئه‌و گوتی کاتێک له ساڵی 2009 دا چوو بۆ ئافیسی سه‌رۆکایه‌تی، قه‌یرانی ئابووری، له ده‌ستدانی به‌رده‌وامی کار و پیشه و بوونی 180،000 سه‌رباز له عێڕاق و ئه‌فغانستانذا هه‌بوو له ده‌مێکدا گرفته‌کان له گۆڕی دا بوون، به‌ڵام گوتی که ئێستا، دوای هه‌شت ساڵان، ئه‌مه‌ریکا باس له "داستانێکی جیاواز" ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ودا، قه‌یرانی ئابووری به‌ره‌وباشی چووه پێش، میلیۆنها کار و پیشه خوڵقان، ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆساما بن لادن له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌وه به سزا گه‌یی، و 165،000 سه‌رباز له کرداره‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست را گه‌ڕابوونه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی داهاتی بنه‌ماڵه‌کانی مام ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر پاره‌که تا 2،800 دوڵار چوه‌ته سه‌ر که به گوێره‌ی کۆشکی سپی ئه‌وه یه‌که‌م له گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمارکراوه.
له نیو لیستی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئۆباما له وتاره‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به هه‌نگاوی خۆی بۆ په‌سند کردنی قانوونی بیمه کرد، که کۆشکی سپی ده‌ڵێت وای کرد 20 ملیۆن که‌سی تر " ئاسایشی دارایی بیمه‌ی ته‌ندروستی" یان هه‌بێت.
ئۆباما که‌متر له یه‌ک مانگی له ئافیسی سه‌رۆکایه‌تی ماوه، و له وتاره‌که‌ی دا ئاماژه‌ی پێدا که گوازتنه‌وه‌ی خۆی بۆ "ڕولێكی گرنگتر وه‌ک هاووڵاتی" به‌ڵینی خۆی بۆ وڵاته‌که‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌وه بزانن که ئه‌من له هه‌ر هه‌نگاوێک دا له گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه که مسۆگه‌ر بکرێت ئه‌و وڵاته بۆ هه‌میشه هه‌وڵده‌دات به پێی به‌ڵێنیه‌کانی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا بچێته پێش.