Accessibility links

سەرۆک ئۆباما به‌رگری لە ستراتێژی دژە تێرۆر بۆ سەر داعش و ئەلقاعیدە دەکات


سەرۆک ئۆباما لە کاتی وتار پێشکەش کردن لە بنکەی هیزی ئاسمانی مەکدڵ لە نزیک شاری تامپا، فلۆریدا، سێشەمە ٦ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی
سەرۆک ئۆباما لە کاتی وتار پێشکەش کردن لە بنکەی هیزی ئاسمانی مەکدڵ لە نزیک شاری تامپا، فلۆریدا، سێشەمە ٦ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی

سەرۆک ئۆباما دواین وتاری سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی لە بنکەی هێزی ئاسمانی مەک دیل لە نزیک شاری تامپا، ئەیالەتی فلۆریدا، لە سەرکردایەتی یەکانی فەرماندەری ناوەندی ئەمەریکاوە پێشکەش کرد.

سەرۆک ئۆباما ئێوارەی سێشەمە گوتی گۆڕینی تاکیتەکەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئەو لە شەڕی تێرۆرسم دا، لە بەر ئەو دەستکەوتانەی ئەمەریکا لە بەرامبەر تۆڕەکانی تێرۆری دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدە دا وەدەستی هێناوە، دەبێت ڕێزیان لێبگرترێت.

سەرۆک ئۆباما لە وتارەکەی دا ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە لایەن فەرماندەری کردارەکانی تایبەتی ئەمەریکا و فەرماندەری ناوەندی ئەمەریکا، یەکەکانی بەرپرسیاری کردارەکانی تایبەتی لە لەشکر، لە هیزی دەریایی و لە هیزی ئاسمانی دا ئەنجامدران.

ئەو بە لەشکری کردارەکانی تایبەتی جێگیر لە بنکەی هیزی ئاسمانی مەک دیل لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەیالەتی فلۆریدای گوت: " وڵاتی ئێمە لە ڕادەبەدەر قەرزداری ئێوەیە."

سەرۆک ئۆباما گوتی کاتێک ئافیسی سەرۆکایەتی وەئەستۆ گرت، ئەمەریکا بۆ ماوەی حەوت سالان لە ئەفغانستان و عێڕاق دا لە شەڕ دابوو.

سەرۆک ئۆباما لە فلۆریدا، دوای پێشکەشکردنی وتار
سەرۆک ئۆباما لە فلۆریدا، دوای پێشکەشکردنی وتار

"بۆ ماوەی هەشت ساڵان لە ئافیسی سەرۆکایەتی دا بوومە، یەک ڕۆژیش نەبووە کە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی یان هێندێک کەسی توندڕەو خەریکی پیلان دانان بۆ هێرش کردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان نەبووبن."

هەروەها گوتیشی کە هەرکات ئافیسی سەرۆکایەتی لە ٢٠ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٧ دا جێ دەهێڵێت، ئەو دەبێتە یەکەم سەرۆکێک کە لە ماوەی شەڕ دا هەر دووک خۆلی سەرۆکایەتی خزمەتی کردبێت.

ئەو گوتی کە داعش زیاتر لە نیوەی هەریمی خۆی لە دەست داوە، کۆنتڕۆڵی ناوەندە گەورەکانی جەماوەری لە دەست چۆنەتە دەر. چوونی کەسانی نوێ بۆ نیو ڕیزەکانی وردە وردە بە کۆتایی دێت.

سەرۆک ئوباما بە ئاماژە کردن بە هەرەشەی تێڕۆرسم و توندڕەوی وەک گرنگترین هەڕەشەی جیهان، کرداری بەڕێوەبەرایەتی خۆی لە خەبات لە دژی تێرۆرسم دا شێ کردەوە و سەبارەت بە پایەدار مانەوە و بە ئاکام بوونی ئەو خەباتە هەندێک بەرچاو ڕوونی پێشکەش کرد.

سەرۆک ئۆباما لە ئاماژە کردن بە هێڕشەکانی تێڕۆرستی ئەلقاعیدە، وەک وەبیرهێنانەوە جەختی کرد کە سەرەڕای لە ناوبردنی ئەو تۆڕە تێڕۆرستییە لە ئەفغانستان و پاکستان، هەڕەشەکانی ئەلقاعیدە و هاوفکرانی هێشتا لە ناو نەچووە.

ئەو بە ئاماژە کردن بە سەرهەڵدانی گرووپی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی یان داعش و جم و جۆڵەکانی لە عێڕاق و سوریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، گوتی خەبات لە دژی ئەوانە پێویستی بە هاوکاری جیهانی هەیە و دوای ئەوەی کە حکومەتی عێراق داوای کۆمەگی کرد، هاوبەندی جیهانی لە خەبات دژی داعشمان پێک هێنا.

بە گوتەی سەرۆک ئۆباما، هاوبەندی نیونەتەوەیی دژی داعش لە ئەو ماوەیەدا ١٦ هەزار جار بنکە و سەنگەرەکانی ئەو گرووپە توندڕەوەیان کردوونەتە ئامانج و داعش نیوەی هەریمی ژیر کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست داوە و ورەی زۆر لاواز بووە و ئێمەش تا شکست پێ هێنانی کۆتایی هەروا بەرەو پێش دەچین.

سەرۆک ئۆباما بە ئاماژە کردن بە بانگەشەکانی داعش بۆ ڕاکێشانی گەنجان، گوتی لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە پڕۆپاگەندای داعش هەتا نیوە دابەزیوە. ئەو گوتی هەر لە ئەو کات دا کە بە ئەو دەستکەوت و پێشوەچوونانەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە بەرامبەر تێرۆرسم و توندڕەوی دا وەدەستمان هێناون دەبێت شانازییان پێ بکەین، جەختیشی کرد کە هەڵمەتی دژی داعش " ماندوویی نەناسانە، بەردەوام و نیونەتەوەیی" دەمێنێتەوە.

ئەو هەروەها هوشداریشی دا کە ئەو هەڕەشە مەرگهێنەرانە هەروا دەمێننەوە، و گوتی ئەوەی ئەو خەباتە بە گرفتتر دەکات، ئەوەیە کە هەڕەشە مەرگ هێنەرانەکانی نێوخۆ لە لایەن کەسانێکەوە کە لێرەدا ژیاون و گەورە بوونە و لە لایەن کەسانێک لە دەرەوەی وڵات تووشی توندڕەوی بوونە، ئەنجام دران.

سەرۆک ئۆباما لە درێژەی وتەکانی دا گوتی، ئێمە توانیومانە ئەنجامی هێرشەکان کە لە دەرەوە دادەڕێژرێت بۆ تێرۆرستان زۆر بە گرفت بکەین، بەڵام دەبێت لە هەمان کاتدا لە بیری کونتڕۆڵ کردنی بیری توندڕەوی لە نیو خۆ دابین و بۆپێشگیری لە گەشە سەندنی چارەیەک بدۆزینەوە.

سەرۆک ئۆباما پاشان شەش ئەرکی سەرەکی لە ئەو پەیوەندییەدا خستە ڕوو؛ لە نێویان دا گرتنە پێشی ڕێبازێکی پایەدار، ئەزموون وەرگرتن لە ڕابردوو، پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمەریکا بە لە بەرچاوگرتنی بەرەنگاری لە گەڵ گرفتەکانی بەردەم، ئاگایی دان بە بیرو ڕای گشتی و شەفافیەتی هەر چی زیاتر لە شێوەی هەڵس و کەوت لە گەڵ تێرۆرسم و توندڕەوی و لە کۆتایی دا کەڵک وەرگرتن لە هێزی دیپڵۆماسی لە هەمان کات دا کە هەڵویستی توند و جیدی دەگرینە بەر.

سەرۆک ئۆباما وەک نموونەی دێپڵۆماسییەکی سەرکەوتوو ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران کرد و گوتی ئێمە توانیومانە بە بێ هاویشتنی تەنانەت یەک فیشەک بە ئەو ڕێکەوتنە بگەین و هەڕەشەی ناوکی کونتڕۆڵ بکەین. ئەو هەوڵانە یارمەتییان کرد کە ئێمە بتوانین گیانی سەربازانمان بپارێزین، و ئەوەش ئاکامی دیپڵۆماسیە و دەبێت لە قەیرانەکانی وەک سوریا و مەسەلەی ئیسڕایل و فەلەستینیەکانیشدا بە کاریان بێنین.

سەرۆک ئۆباما جەختی کرد کە لە هەمووی ئەو بابەتانە دا دەبێت ئازادییەکانی تاکەکەسی و بایەخەکانی دێمۆکڕاسی بەهایان پێ بدرێن.

بە گوتەی سەرۆکی ئەمەریکا "ئێمە وڵاتێکین کە هەمیشە ئومید، و نەک ترس، تایبەتمەندی بەرچاوی ئەو ولاتە بووە و ئەوەش پێناسەی ئێمەیە، پێناسەیەک کە ئێمە بە هێز دەکات و لە ڕێگای پاراستی ئەو پێناسەیەیە کە دەتوانین خەباتێکی پایەدار و سەقامگیر لە دژی تێڕۆرسم و توندڕەوی درێژە پێبدەین و سەرئەنجام سەرکەوتن وەدەست بێت."

XS
SM
MD
LG