سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باڕاک ئۆباما حه‌وتووی دابێت وتاری ماڵ ئاوایی پێشکه‌ش ده‌کات، که تیشک ده‌خاته سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی له ماوه‌ی کۆشکی سپی و هه‌روه‌ها بیر و بۆچوونی سه‌باره‌ت به وڵات‌دا دەخاتە ڕوو له ده‌مێکدا وڵات به‌ره ڕۆژی 20ی ژانویه ده‌چێت کاتێک سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو دانۆڵد تڕا‌مپ ده‌سه‌ڵات ده‌گریته ده‌ست.
له ئی مه‌یڵێکی ڕۆژی دووشه‌مه، ئۆباما گوتی وتاری 10ی ژانویه له شاره‌که‌ی خۆی شیکاگۆ "ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی سپاسی ئه‌و سه‌فه‌ره جێگای سه‌رنجه بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له ئه‌و ڕیگایانه بگرن کە وڵاتی ئیمه‌ی بۆ دۆخێکی باشتر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی ڕابردوو دا گۆڕی، و پێشنیاری هێندێک بیر که ئێمه لێره‌ڕا به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو بنێین."
ئۆباما که ته‌مه‌نی 55 ساڵه گوتی، "له‌وه‌تا 2009 وه، هه‌موومان وه‌ک یه‌ک ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی هاوبه‌ش بووین، و به نێو ئه‌و ئاستانگانه‌دا به‌هێزتربووین. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌رگیز ده‌ستمان له ئه‌و باوه‌ڕه به‌رنه‌داوه که بنیاتنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌و کاته‌وه ئێمه‌یان ئامۆژگاری کردووه که، پێکه‌وه، ده‌توانین وڵات بۆ لایه‌نی باشتر بگۆڕین."
به دوای وتاری سه‌رۆک ئۆباما نه‌ریتێکی له مێژینه بۆ سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دێت، که له ساڵی 1796 له لایه‌ن جۆرج واشنگتنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، واتا له ده‌مێکدا ئافیسی سه‌رۆکایه‌تی جێ دێڵن وتارێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئۆباما بۆ یه‌که‌م جار ده‌ستوری به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا ڕێگا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و ڕێکخراوه بدات په‌سند بکرێت که ڕه‌خنه‌ی له سازکردنی ئۆردۆگای ئیسڕایل له که‌ناری ڕۆژئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ئورشه‌لیمی گرت و هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گه‌ماروی به سه‌ر ڕووسیا دا سه‌پاند چونکه له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دا ئه‌و وڵاته هێرشی بۆ سه‌ر تۆری سیسته‌مه‌کانی کامپیوتێری وڵات برد، که هه‌ڵبه‌ت هه‌ر دوو کرداری ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆی بۆچوونی دانۆڵد تڕا‌مپ بوو.
کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ کۆنگرێس
سه‌رۆک ئۆباما چوارشه‌مه له کۆنگرێس له گه‌ڵ دێمۆکڕاته‌کان کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ستراتژێکێک دامه‌زرێنیت که پارێزگاری له ده‌ستکه‌وتی خۆجێی خۆی، واته چاک سازییه‌کانی چاودێری سه‌رانسه‌ری بیمەی ته‌ندروستی بکات که تڕا‌مپ و یاسادانه‌رانی کۆماری سۆزیان داوه به خێرایی هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له سه‌ر ڕێبازێکی جێگره‌وه بۆ ئه‌و بیمه‌یه ڕێک نه‌که‌وتوون که ئه‌وان پلانیان هه‌یه په‌سند بکرێت.
کاتێک سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت، ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما بۆ ماڵێک له واشنگتن ده‌گوێزنه‌وه که زۆر له کۆشکی سپی دوور نیه و پلانیان هه‌یه هه‌تا کچه گه‌نجه‌که‌یان، ساشا، قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی له ساڵی 2019 تەواو دەکات، له ئه‌و شوێنه بمێننه‌وه. ئه‌و یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی نزیک یه‌ک چه‌رخدایه که دوای به جێ هێشتنی ئافیس له واشنگتن بمێنێته‌وه.