ئێواره‌ی دووشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما وتارێـکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسـتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر لیبیا پـێشـکه‌شکرد. هاوکارانمان ده‌قی وتاره‌که‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت پـێم‌خۆشه به ده‌ربڕینی ڕێزم بۆ پـیاوان و ژنانی سه‌ربازامان ده‌سـتپـێـبکه‌م که جارێـکی تر به جه‌رگی و به لێـهاتوویی و نه‌ته‌وه بهپه‌روه‌ری به ئه‌رکی خۆیان هه‌سـتان. ئه‌وان به خێرایی و به هێزێـکی باوه‌ڕ پـێـنه‌کراو ده‌سـتبه‌کار بوون. له‌به‌ر ئه‌وان و دیپـلۆماته پابه‌نده‌کانمانه هاوپه‌یمانێتیـیه‌ک پـێـکهاتووه و ژماره‌یه‌کی بێ حساب ژیان ڕزگار بووه. هه‌ر که ئێستا که ده‌دوێن هێزه‌کانمان یارمه‌تی هاوپه‌یمانمان ژاپـۆن ده‌ده‌ن و عێراق بۆ خه‌ڵـکه‌که‌ی به‌جێ ده‌هێڵن و ڕێـگه ناده‌ن تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان به‌هێزبێت و له سه‌رانسه‌ری جیهان شـکست به قاعیده ده‌هێنن.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما باسی له لیبیا کرد و گوتی ئه‌و وڵاته ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته نێوان تونس و میسره‌وه، ئه‌و دوو وڵاته‌ی که سه‌رنجی جیهانیان ڕاکێشـا کاتێـک هاوڵاتیانیان ڕاپه‌ڕینیان سـازدا بۆ گرتنه ده‌سـتی چاره‌نووسی خۆیان. بۆ زیاتر له 40 سـاڵ ده‌چێت خه‌ڵـکی لیبیا له لایه‌ن موعه‌مه‌ر قه‌زافی دڕنده‌وه حوکمڕانی ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی ئازادی و به‌کارهێنانی سه‌روه‌ت و سـامانی خۆیانی لێ زه‌ودکردوون و له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا نه‌یارانی کوشـتووه و خه‌ڵـکانی بێ گوناهی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تۆقاندووه، له نێویاندا خه‌ڵـکانی ئه‌مه‌ریکاش که له لایه‌ن که‌سـانی ده‌زگا ئه‌منیـیه‌کانی لیبیاوه کوژراون، به‌ڵام مانگی ڕابردوو ئاسۆی ئازادی به‌سه‌ر چنگی تۆقاندنی قه‌زافیدا ده‌رکه‌وت، چونکه له شـار و شـارۆچکه‌کانی سه‌رانسه‌ری لیبیادا هاوڵاتیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان بۆ هێنانه دی مافه بنه‌ڕه‌تیـیه مرۆیـیه‌کانیان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت قه‌زافی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆندا ده‌سـتی به هێرشـکردنه سه‌ر هاوڵاتیانی خۆی کرد. ده‌ڵێت من وه‌ک سه‌رۆکێـک نیـگه‌رانی ده‌سـتبه‌جێم سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی بوو. هه‌ر بۆیه باڵیۆزخانه‌که‌مان و سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی یارمه‌تی ئێمه‌یان پـێویست بوو گواسـتمانـنه‌وه. هه‌روه‌ها پاشان ئێمه زنجیره‌یه‌ک هه‌نگاوی خێرامان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا نا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی. بۆیه به به‌های پـتر له 33 ملیار دۆلار موڵک و سامانی ڕژێمی قه‌زافیمان سڕکرد و هه‌روه‌ها پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاسـتی سـزاکانی خۆمان فراوانترکرد و قه‌ده‌غه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیمان به‌سه‌ر لیبیادا سه‌پاند. هه‌روه‌ها توانیمان موعه‌مه‌ر قه‌زافی و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی له تاوانه‌کانیان به‌رپـرسیار بکه‌ین.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌م سـاته وه‌خته‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و جیهان به‌ره‌و ڕووی بژاره‌یه‌ک بووونه‌وه و قه‌زافیش ڕایگه‌یاند هیچ به‌زه‌یی‌یه‌کی به خه‌ڵـکانی خۆیدا نایه‌ته‌وه و به جرج شوبهاندنی و هه‌ڕه‌شه‌شی کرد ماڵ به ماڵ بگه‌ڕێت بۆ سـزادانی خه‌ڵـک. له ڕابردوودا بینیومانه که چۆن قه‌زافی خه‌ڵـکانی له‌سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان هه‌ڵده‌واسی و له ته‌نیا ڕۆژێـکدا به هه‌زاران خه‌ڵـکی ده‌کوشت. ئه‌م جاره‌ش هێزه‌کانی ڕژێمان له قه‌راغ بنغازیـیه‌وه به‌دی کرد و زانیمان که ئه‌گه‌ر یه‌ک ڕۆژی دیکه چاوه‌ڕوانی بکه‌ین ئه‌وا بنغازی که قه‌باره‌که‌ی له شـاری شارلۆته‌وه نزیکه دووچاری قه‌تل‌وعام ده‌بێته‌وه، ئه‌و کاره‌ی که له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که ده‌نگی ده‌دایه‌وه و کاریگه‌ریـیه‌کی خراپیشی له‌سه‌ر جیهان ده‌بوو.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌وای وه‌رگێڕاوی وتاره‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 22:11 خوله‌كه.