سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ گومانێـکی نیـیه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر لیبیا بداته ده‌ست هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌لسلڤادۆر گوتی ناتۆ کۆبوونه‌وه ده‌کات بۆ دانانی هه‌ندێـک ورده‌کاری بۆ سه‌رکردایه‌تیکردن و کۆنتڕۆڵکردن سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه به‌وه‌ش کرد که توانایی ده‌گمه‌نی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا توانیویه‌تی ژیانی خه‌ڵـکی سیڤیل له لیبیا ڕزگاربکات و ئه‌وه‌شی گوتووه که هیچ ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری به‌بێ مه‌ترسی نابێت.
هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما گوتویه‌تی وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وڵاتانی زیاتری عه‌ره‌بی به‌شـداریکردنی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن بۆ سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین له لیبیادا.
وێڕای پـشـتگیریـیه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب، به‌ڵام ته‌نها وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌تا ئێسـتا به‌شـداره له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌دا. ئه‌و کاربه‌ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریکا که ڕێبه‌رایه‌تی قۆناغی ده‌سـپـێـکی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌که‌ی بۆ سه‌ر لیبیا کردووه بۆ شـکسـتهێنانی هێزی به‌رگری ئاسـمانی لیبیا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆڵه‌که‌ی ده‌بێته ڕۆڵی پـشـتیوانی.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دان ڕۆبنسن له سـان سلڤادۆره‌وه که ئێسـتا سه‌رۆک ئۆباما به سه‌ردانێـک له‌وێـیه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.